ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 30/7/2014 له سێیه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری شاندێكی باڵای به‌رپرسانی سه‌ربازی و ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له به‌ره‌كانی روبه‌ڕووبوونه‌وه له میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله به‌سه‌ركرده‌وه، كه به مه‌به‌ستی جه‌ژنه پیرۆزه و ئه‌حواڵ پرسین و ئاگاداربوونی سه‌رۆك بارزانی له بارودۆخی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌نجامدرا.
له‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا، سه‌رۆك بارزانی له یه‌كێك له باره‌گاكانی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و له وته‌كه‌یدا پیرۆزبایی جه‌ژنی له پێشمه‌رگه‌كان كرد و سوپاسی خۆراگری و ماندووبوونی پێشمه‌رگه‌ی كرد و رایگه‌یاند: ئێمه هه‌رگیز نه‌مانویستووه ته‌عه‌دا له كه‌س بكه‌ین، له كاتی هه‌ڕه‌شه‌كاندا پێشمه‌رگه هه‌موو كات ئاماده بووه به‌رگری له وڵاته‌كه‌ی بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به رۆڵی قاره‌مانانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه كرد و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه پێشمه‌رگه ئه‌ركێكی پیرۆزه و مێژوو و ئاینده بۆ گه‌له‌كه‌ی دروست ده‌كات. ئه‌وه‌ی ببێته پێشمه‌رگه هه‌میشه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، كه وڵاته‌كه‌ی خۆی بپارێزێ.
له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا له ئارادایه كاتیه و كۆتایی دێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته هێزی پێشمه‌رگه له ئاماده‌یی ته‌واو دابێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌بین.
سه‌رۆك بارزانی هه‌ر له وته‌كه‌یدا داوای له هێزی پێشمه‌رگه كرد، هه‌روه‌ك چۆن خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزن، به‌مشێوه‌یه‌ش خوشك و براكانیان له رۆژئاوای كوردستانیش بپارێزن و هاوكاریان بكه‌ن.
له كۆتایی وته‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی داوای له خوای گه‌وره كرد شه‌هیدانی پێشمه‌رگه به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و برینداره‌كانیش به زووترین كات چاك ببنه‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان خواست.
له دوای وته‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، له لایه‌ن به‌رپرسه مه‌یدانیه‌كان ئاماده‌یی هێزی پێشمه‌رگه و بارودۆخی مه‌یدانی به‌ره‌كانی روبه‌ڕووبوونه‌وه بۆ سه‌رۆك بارزانی شیكرایه‌وه.
شایه‌نی باسه سه‌رۆك بارزانی له‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یدا پارێزگای دهۆكی راسپارد به‌بێ جیاوازی ئایینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی خزمه‌ت و هاوكاری پێشكه‌شی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی رۆژئاوای دیجله بكات، كه ماوەیەك لەدۆخێكی نالەباردان و له لایه‌ن تیرۆریسته‌كانه‌وه ئاو، كاره‌با و خزمه‌تگوزارییان لێ بڕدراوه.
بسم الله الرحمن الرحيم
)شهر رمضان الذي انزل فيه القرآ‌ن هدى للناس و بينات من الهدى و الفرقان(
- صدق الله العظيم-
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به گشتی و كوردستان و عیراق به تایبه‌تی ده‌كه‌م.
هیوادارم هاتنه‌وه‌ی مانگی پڕ به‌ره‌كه‌ت و ره‌حمه‌تی ڕەمەزان ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌لی كوردستان و عێراق و هەموو مرۆڤایەتی و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان.
داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەم لەم مانگە پیرۆزەدا کە مانگی خواپەرستی و خێر و دڵاواییە، زیاتر بەهانای ئاوارە و لێقەوماوانەوە بچن. با مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بکەینە دەرفەتێک بۆ هاوکاری و ئاشتی و لێبوردەیی کە پەیامی سەرەکیی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
30 ـی شه‌عبان 1435ـی كۆچی
28/6/2014